ICMPD ناوەندەکانی سەرچاوەی کۆچبەران (MRC)
MRC چی دەکەن؟
ICMPD بە هاوکاری وڵاتانی هاوبەشێ خۆی، ناوەندەکانی سەرچاوی کۆچبەران (MRCs) لە ئەفغانستان، بەنگلادیش، عێراق، پاکستان، سریلانکا و تاجیکستانی دامەزراندووە و کاردەکات بۆ ئەوەیکە یارمەتی خەڵک بدات سەبارەت بە ىڕیاری تێگەیشتوویانە لەکاتی کۆچکردندا. ئەوان زانیاری پێشکەش بەو کۆچبەرانەی ڕۆیشتوون، خەریکە دەڕۆن و ئەگەری کۆچکردنیان هەیە، دەکەن لەسەر کۆمەڵەیەکی بەرفراوان کێشە و گرفت و دەرفەتی پەیوەندیدار بە کۆچکردن.
ئەوان چۆن کار دەکەن؟
تیمێکی ڕاوێژکار بە شێوەی کەسی ، لەڕێگەی تەلەفۆن و لە ڕێگەی پلاتفۆرمەکانی تری ئۆنلاینەوە ڕاوێژ پێشکەش دەکەن و لەهۆشیاری بەرز دەکەنەوە سەر سوودەکانی کۆچکردنی ئەمن و ئاسایی و مەترسی و دەرئەنجامەکانی کۆچکردنی نایاسایی. MRCs لە پایتەختەکان و/یان شارە گەورەکانی وڵاتانی ڕێگای ئاوریشم: بەنگلادش و عێراق و پاکستان و تاجیکستان و هەروەها ناوەندێکی گریمانەیی(مەجازی) بۆ پاڵپشتی و ڕێنمایی ئەفغانییەکانهەڵکەوتوون
چی پێشکەش دەکەن؟
ناوەندەکانی سەرچاوەی کۆچکردن هەوڵ دەدەن تاکوو ئەوانەی خوارەوە پێشکەش بکەن:
- زانیاری ڕوون و ئاسان بۆ تێگەیشتن بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە ڕۆیشتوون، خەریکە بڕۆن و ئەگەری ڕۆیشتنیان هەیە لەسەرکۆچکردنی ئەمن و سەلامەت، یاسایی و ڕێکوپێک، هەروەها یاسا و ڕێساکان، بریتی لە زانیاری پێش کۆچکردنی پەیوەندیدار.
- ڕێکخستن و پلان دانانی پێش ڕۆیشتن (ئەگەر پێویست بکات) و زانیاری لەسەر بارودۆخی کار و ژیان لە دەرەوەی وڵات، مافەکان و پابەندبوونەکان، گەیشتن بە میکانیسمەکانی پاراستن و زانیاری لەسەر پرۆسەی گەڕانەوە، و ڕەوانەکردن بۆ پشتگیری یەکخستنەوەی پاش گەڕانەوە.
- بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری ئەو کۆچبەرانەی کە ئەگەری ڕۆیشتنیان هەبێت و کۆمەڵگا ناوخۆییەکان لەسەر ڕیسک، و مەترسیەکان، و دەرئەنجامەکانی کۆچکردنی نایاسایی.
- زانیاری لەسەر پرۆسەکانی گەڕانەوە و ڕەوانەکردن بۆ پشتگیری دووبارەی یەکخستنەوەی پاش گەڕانەوە.
- زانیاری لەسەر ڕاگواستن و پرۆگرامی یارمەتی خێرخوازیانەی مرۆڤی بۆ ئەفغانییەکان
ڕاهێنان
ئاخۆ لە ئێستا لە وڵاتی خۆت لە ئەفغانستان و بەنگلادیش و عێراق و ئێران و پاکستان و تاجیکستانی و پلانت هەیە لە دەرەوەی وڵات کار بکەیت؟ دەتەوێت بزانیت کە MRCیەکانمان چۆن دەتوانن یارمەتیت بدەن؟
تکایە سەردانی ماڵپەڕی تەرخانکراو بکەن کە بریتیە لە مۆدەکانی ڕاهێنانی ئۆنلاین بۆ کۆچبەران و کرێکارانی کۆچبەر لە ئەفغانستان و بەنگلادیش، و عێراق، و پاکستان و تاجیکستان.
پەیوەندی
- ئەفغانستان
https://www.facebook.com/mrcafghanistan/
فەیسبووک مەسەنجەر و واتساپ/تەلەگرام/وایبەر: +93 79 959 9898
- بەنگلادیش
https://www.facebook.com/bangladeshmrc/
فەیسبووک مەسەنجەر و واتساپ/تەلەگرام/وایبەر: +8801730666936 / +8801713086330
- عێراق
https://www.facebook.com/iq.mrc
فەیسبووک مەسەنجەر و واتساپ/تەلەگرام/وایبەر +964 782 689 2128
- پاکستان
https://www.facebook.com/PAKMRC
فەیسبووک مەسەنجەر و واتساپ/تەلەگرام/وایبەر: +92 300 0116671
- تاجیکستان
https://www.facebook.com/mrc.dushanbe
فەیسبووک مەسەنجەر و واتساپ/تەلەگرام/وایبەر +992 37 231 27 11
د ICMPD ورېښمو لارې په ویب پاڼه کې نور معلومات ترلاسه کړئ:
https://www.budapestprocess.org/migration-in-the-silk-routes/migrant-resource-centre
د ICMPD ورېښمولارې په ویب پاڼه کې نور معلومات ترلاسه کړئ: