ئەگەر بە شێوەی نایاسایی لە وڵاتێکی، چاوەڕوانی چی دەکەیت؟
داخڵبوونی نایاسایی، گواستنەوە، هەروەها یارمەتیدان بۆ چوونەژوورەوەی نایاسایی و گواستنەوە بەناو خاکی کۆماری مەکدۆنیای باکوور لەڕێگەی یاسایشیاوی سزادانە. ئەگەر هاووڵاتی بیانی بە نایاسایی بچێتە ناو وڵات یان نیشتەجێ بێت، ئەوا لەوانەیە غەرامە بکرێت بۆ تاوانێک لە نێوان 700 بۆ 1000 یۆرۆ (یاسای بیانییەکان، ماددەی 217). هاووڵاتی بیانی کە بە نایاسایی نیشتەجێی ئەو وڵاتەیە، لەوانەیە لە چەند حاڵەتێکدا بە شێوەیەکی کاتی لە بنکەی پێشوازی بیانییەکان دەستبەسەر بکرێت (یاسای بێگانەکان، ماددەی 159). لە چەند حاڵەتێکی دیاریکراودا، سنووردارکردنی ئازادی هاتوچۆ لەوانەیە بەسەر پەنابەراندا بسەپێنرێت (ZMPZ، ماددەی 63، ماددەی 64، ماددەی 65). بڕیارێک بۆ گەڕانەوە دەدرێت بۆ هاووڵاتی بیانی کە بەنایاسایی چووە ناوەوە یان نیشتەجێی ئەو وڵاتەیە و ئەگەر لەماوەی دیاریکراودا نەڕواتە دەرەوە، دەردەکرێت (یاسای بیانییەکان مادەی 154 ماددەی 155). یارمەتیدان بۆ چوونەژوورەوەی نایاسایی یان نیشتەجێبوون یان هاتوچۆلە ڕێگەی خاکی وڵاتەوە بە پێچەوانەی بەندەکانی یاسای بیانییەکان سزای هەیە – سزاکەی زیندانیکردنی هەتا 1 ساڵ یان غەرامە و لە هەندێک حاڵەتدا بە بەندکردنی لانیکەم 3 یان 8 ساڵە (یاسای بیانییەکان ماددەی 212). بەندەکانی یاسادانانی نەتەوەیی بۆ کەسانی بیانی دەگونجێن. بۆیە ئەگەر بیانیەکان دەستیان هەبێت لە بە قاچاخبردنی کۆچبەران و بازرگانیکردنی مرۆڤ و تاوانەکانی تر ئەوا بەپێی یاسای تاوانی کۆماری مەکدۆنیای باکوور غەرامە دەکرێن. جگە لەوەی کە چوونەژوورەوەی نایاسایی و گواستنەوە و نیشتەجێبوون و یارمەتی نایاساییە و سزا دەدرێت، گەلێک مەترسی تر هەیە هاتوچۆی نایاساییدا. ئەمانە باوترین مەترسین کە لەوانەیە بەرەوڕوویان بییەوە ئەگەر بە شێوەی نایاسایی گەشت بکەیت لە باکووری مەکدۆنیا. ئەم مەترسیانە لەوانەیە پاش ئەوەی لەم وڵاتە ڕۆیشتییە دەرەوە هەر بەردەوام بن:– خزمەتگوزاری بازرگانەکانی مرۆڤ بەکار مەهێنە- -ئەگەر تۆ، باوان یان خزموکەسی تۆ بۆ گەشتەکەیان پارە بدەن و/یان پەیوەندیتان کردووە بە بازرگانی مرۆڤەوە بۆئەوەی گەشتەکەتان بۆ جێبەجێ بکات، لەوانەیە نەتوانیت ئەو پارەیە بدەیەوە یان لەوانەیە زیاتر قەرز بکەیت. ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی لەدەستدانی دارایی و قەرز و ببێتە قوربانی چەوسانەوە یان خراپ بەکارهێنانی لەلایەن قاچاخچیەکانەوە. بارودۆخی گەشت کە لەلایەن قاچاخچیەکانەوە دابین کراوە هەمیشە مەترسیدارە بۆ سەلامەتیت و تەندروستیت و تەندروستی ئەو کەسانەی کە لەگەڵی سەفەر دەکەیت و لەوانەیە بارودۆخی تەندروستی کەسێک بخاتە مەترسییەوە و ببێتە هۆی مردن. ئەم شێوازە گەشتە نایاساییە و لە لایەن دەسەڵاتدارانی دەوڵەتەوە لە مەکدۆنیای باکوور سزای بەسەردا دەبەخشرێت؛-مەبە بە قاچاخچی کۆچبەرانی تر – خەتەر مەکە و مەبە بە قاچاخچی یان بازرگانی مرۆڤ مەکە. سزاکان بۆ ئەم جۆرە تاوانانە دەتوانن بگەنە ئەوپەڕی سزاکانی زیندان، – خراپ بەکارهێنانی میکانیزمی پاراستنی نێودەوڵەتی – ئەگەر بنەمایەکی گونجاو هەبێت بۆ ئەوەی بڕوا بەوە بکەین کە ئەو کەسە داوای پاراستنی نێودەوڵەتی کردووە بۆ دواخستن یان ڕێگریکردن لە جێبەجێکردنی بڕیاری گەڕانەوەی لەوانەیە سەربەستی هاتۆچۆی ئەو سنووردار بکرێت. – توندوتیژی زارەکی و جەستەیی و ڕەگەزی – کۆچبەرانی نایاسایی لە مەترسی زۆردان بۆ ئەزموونکردنی جۆرێک لە توندوتیژی زارەکی (سوکایەتی و هەڕەشە و هتد)، توندوتیژی جەستەیی، هەروەها توندوتیژی جێندەری و ڕەگەزی.-تاڵانکردن یان ڕفاندن -ئەگەر بە شێوەی نایاسایی گەشت دەکەیت، لەوانەیە بە بێ حەز و ویستی خۆت تاڵان بکرێیت، بڕفێندرێیت/ ڕابگیرترێیت-کۆستی دەروونی و ئەزموونی هەڕەشەلێکەری ژیان-ئەگەر بە شێوەی نایاسایی گەشت دەکەیت لەوانەیە بە هۆی ئەو گەشتە کە دەیکەیت، ئەوانەی لە ڕێگەدا تووشیان دەبیت، کەش و هەوای ناخۆش (سەرما یان گەرمای زۆر) یان ئاژەڵە کێوییەکان بکەوییە بەردەمی هەڕەشەی ژیانەوە. لەوانەیە مردن یان بزربوونی یەکێک لە ئەندامانی گرووپەکە بە چاوی خۆت ببینیت.– ڕەوشتی تاوانکاری – جیا لەوەی ناسنامە و بەڵگەی ناسینەوەت پێ بێت یان نا لە ڕووی تاوانکارییەوە بەرپرسیت. خەتەر مەکە بۆئەوەی بۆ تاوان دەستبەسەر کرێیت و سزا بدرێیت– بەبێ مۆڵەت ئیش مەکە -سواڵکردن یان ئیشی نایاسایی تاوانە و لەبەردەمی سزا دایت بۆ ئەم چەشنە ئیشە نایاسایانە-ڕێز بگرە لە پۆلیس ڕێز بگرە لە بڕیارەکانی پۆلیس و بۆ وەدیهاتنی مافەکانت ڕێگەی یاسایی بگرە بەر.