دەمهەوێ بڕۆمە پەڕەی سەرەکی AVRR

هەموو ئەو کۆچبەرانەی کە لە ئەلبانیا نیشتەجێن شیاون پاڵپشتین بۆ ڕۆیشتنی خۆبەخشانە بۆ وڵاتەکەی خۆیان کاتێک ڕێگەیەکیان بۆ پاڵپشتی لە گەڕانەوەیان نەبێت. ئەگەر تۆ پەنابەری پێشوو، کۆچبەرێکی ئاوارە لە ئەلبانیا، کۆچبەرێک لە دۆخێکی نائاساییدا، پەنابەرێکی ڕەتکراوە، کۆچبەرێکی لاواز، یان هاوشێوەی،  تکایە بۆ هاتنەناو پڕۆسەی گەڕانەوەی خۆبەخشانەی یارمەتیدەر سەردانی نزیکترین شوێنی پۆلیس سنووری بکە. ڕاوێژکردنت بە زمانی دایکیت دەبێت و لە هەموو هەنگاوەکانی پلاندانان و ئامادەکاری و لە کاتی گەشتدا هاوکاری لۆجستی و داراییت بۆ دەکرێت. ئەو کۆچبەرانەی کە شیاون بۆ ڕۆیشتنەدەری خۆبەخشانە لە ئالبانیا دەتوانن شیاو بن بۆ پێدانی پارەی گەڕانەوە بۆ بەردەوام بوون لە پێداویستییە سەرەتاییەکان دوای ڕۆیشتنە دەر لە ئەلبانیا. جگە لە پالپشتی گەڕانەوەی باسکراو، کۆچبەران دەتوانن شیاو بن بۆ وەرگرتنی پاڵپشتی بۆ یەکخستنەوەی دووبارە لە وڵاتەکەی خۆیان. لە سەرەتای پەیوەندیکردنی چوونە ناوەو شێوازی گەڕانەوەی خۆویستانە هەموو زانیاریەکانت پێشکەش دەکرێت.