ئەگەر بە شێوەی نایاسایی لە وڵاتێکی، چاوەڕوانی چی دەکەیت؟

داخڵبوونی نایاسایی، گواستنەوە، هەروەها یارمەتیدان بۆ چوونەژوورەوەی نایاسایی و گواستنەوە لە ناو خاکی کۆماری ئەلبانیا  -لەڕێگەی یاساوە شیاوی سزادانە. لە چەند حاڵەتێکی دیاریکراودا ڕەنگە سنوردارکردنی سەربەستی هاتوچۆ بەسەر ئەو کەسانەدا بسەپێنرێت کە بە شێوەی نایاسایی نیشتەجێی وڵاتن و هەروەها ئەو کەسانەی پەنابەرن. یارمەتیدان لە داخڵبوونی نایاسایی یان نیشتەجێبوون یان هاتووچۆ لە ڕێگەی خاکی وڵاتەوە بە پێچەوانەی بەندەکانی یاساکە سزای زیندانیکردن یان غەرامە دەدرێت. بەندەکانی یاسادانانی نەتەوەیی بۆ کەسانی بیانی دەگونجێن. بۆیە ئەگەر هاووڵاتییە بیانیەکان دەستیان هەبێت لە بەقاچاخبرنی کۆچبەران و بەقاچاخبردنی مرۆڤ و تاوانەکانی تر ئەوا غەرامە دەکرێن. جگە لەوەی کە داخڵبوونی نایاسایی و تێپەڕێن و نیشتەجێبوون و یارمەتیدانیان نایاساییە و سزا دەدرێت، مەترسییەکانی تری هاتوچۆی نایاسایی هەیە. ئەمانە باوترین مەترسین کە لەوانەیە لەماوەی گەشتی نایاسایی لە ئەڵبانیا ڕووبەڕووی ببیتەوە. ئەم مەترسیانە لەوانەیە لە کاتی ڕۆیشتن لە وڵات هەر هەبن: – خراپ بەکارهێنانی شێوازی پەنابەری – ئەگەر داوای پەنابەری بکەیت و پاشان شوێنەکەت بەجێ بێڵیت بۆ زیاتر لە 3 (3) ڕۆژ بەبێ ئاگادارکردنەوەی دەسەڵاتداری پەنابەری و پەنابەران، لەوانەیە دەسەڵاتداران بڕیار بە کۆتایی هێنانی شێوازی پەنابەریت بدەن. ڕۆیشتن لەم ناونیشانییە هەنووکەییە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەبێ ئاگادارکردنەوە وەک ڕۆیشتنەدەر لە قۆناغی پەنابەری دێتە ئەژمار(وا هەست دەکرێت ئەم وڵاتەت جێهێشتووە) – خراپ بەکارهێنانی پرۆسەی تۆمارکردن – ناونیشانی شوێنی نیشتەجێبوونت تۆماربکە. ئەەگەر بڕیارت داوە بنکەکە بەجێ بێڵیت و یان دەتهەوێ ناونیشانی دانیشتنی هەنووکەییت بگۆریت، تکایە ئاگادار بە لەبەردەمی دەرکردن دایت ئەگەر بە شێوەیەکی گونجاو ئەمە نەکەیت. – ئاگاداری ئەو حاڵەتانە بە کە لەوانەیە ببیت بە قوربانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ – ئەگەر قەرزدار بیت و هیچ ئەگەرێک نەبێت پارەکە بدەیەوە ئەوا مەترسییەکی گەورە هەیە بۆ ئەوەی ببیت بە قوربانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، – ئاگاداربە نەبیت بە قاچاخچی کۆچبەرەکانی تر- خەتەری ئەمە مەکە ببیت بە قاچاخچی مرۆڤ. سزای ئەم جۆرە تاوانانە لەوانەیە ببێتە هۆی زۆرترین سزای زیندانی – – کۆچبەرە نایاساییەکان لە مەترسییەکی زۆر بەرزدان بۆ ئەزموونکردنی جۆرێک لە توندوتیژی زارەکی (سوکایەتی، هەڕەشە، هاوارکردن…)، توندوتیژی جەستەیی، و توندوتیژی ڕەگەزی و جێندەری، – ئەگەر بە شێوەیەکی بە شێوەی نایاسایی گەشت دەکەیت، لەوانەیە لە کاتی گەشتدا بەپێچەوانەی حەز و ویستی خۆت تاڵان بکرێیت، بڕفێندرێیت، یان دەستبەسەر بکڕێیت. ئەگەر هەر یەکێک لەمانە ڕووبدات، تکایە سەردانی نزیکترین بنکەی پۆلیس بکە بۆ ئەوەی داوای یارمەتی بکەیت، – ئەگەر بە شێوەیەکی نایاسایی گەشت دەکەیت، لەوانەیە خۆت لە دۆخێکی مەترسیداری ژیاندا بدۆزیتەوە، بەهۆی هاوڕێ گەشتەکەتەوە، ئەو کەسانەی لەسەر ڕێگا تووشیان دەبیت، دۆخی سەختی کەش و هەوا (زۆر سارد یان گەرم)، یان ئاژەڵە کێوییەکان. لەوانەیە ئەم بابەتانە لەسەر خۆت یان یەکێکی تر لە ئەندامانی گرووپە جێبەجێ بکەیت- ڕەوشتی تاوانکارانە- بەبێ سەرنجدان بە هەبوون یان نەبوونی ناسنامە، لە ڕووی تاوانکارییەوە بەرۆرسیت. خەتەر مەکە بۆئەوەی بۆ تاوان دەسگیر بکرێیت یان سزا بدرێیت. ئیشی بەبێ مۆڵەت تاوانی جیدییە. سواڵکردن یان ئیشی نایاسایی تاوانە و دەکەویە بەردەمی مەترسی غەرامە بۆ ئیشی نایاسایی. ڕێز بگرە لە پۆلیس- ڕێز بگرە لە بڕیارەکانی پۆلیس و بۆ وەدیهاتنی مافی خۆت ڕێگەی یاسایی بگرە بەر.