نیشانەکانی قاچاخچێتی یان بازرگانیکردن بە مرۆڤ

خۆت بپارێزە و مەبە بە قوربانی! بازرگانیکردن بە مرۆڤ یەکێکە لە مەترسیدارترین تاوانەکان دژ بە مرۆڤ. لە بازرگانیکردنی مرۆڤدا، زۆرجار تاک وەک کەلوپەل سەیردەکرێت تاکوو مرۆڤ. قاچاخکردنی خەڵک تاوانە دژ بە حکومەت و ئەو کەسەی بەقاچاخ دەبردرێت قوربانی نییە. هەرچەندە ئەو کەسەی بە قاچاخ دەبردرێت زۆر بەئاسانی لەوانەیە بکەوێتە ناو داو و ببێت بە قوربانی بازرگانیکردن. هەندێک لە نیشاندەرەکان کە دەکرێ بە نیوەیی یان بەتەواوەتی دەربکەون، لە خوارەوە لیست کراون. ئەگەر بتوانیت یەک یان چەند نیشانە پێکەوە دەستنیشان بکەیت داوای یارمەتی بکە.

نیشانەکانقاچاخچێتیقاچاخچێتی/بازرگانیکردن بە مرۆڤ
تاک سەربەستە بۆ هاتوچۆبەڵێنەخێر
هەر تاکێک ئازادی هەڵبژاردنی هەیەبەڵێنەخێر
کەسێکی تر پاسپۆرت/کارتی ناسنامەی تۆی بەزۆری هێشتۆتەوەنەخێربەڵێ
هەر کەسێک دەبێ سنوورەکانی نێودەوڵەتی تێپەڕێنێتبەڵێنہیں
خۆویستانە (کەسەکە بە شێوەیەکی خۆویستانە قاچاخ/بازرگانی دەکرێت) بەڵێنەخێر
کەسێک هەست چەوساوەنەوەی خۆی دەکات.نەخێربەڵێ