ئەگەر بە شێوەی نایاسایی لە وڵاتێکی، چاوەڕوانی چی دەکەیت؟

– دەربڕینی مەبەست بۆ داواکاری مافی پەنابەری، هاوڕێیە لەگەڵ دەرکردنی فۆرمێکی شایەتیدان(پشتڕاستکردنەوە) (کە ناسراوە بە “کاغەزی پۆلیس”، “کاغەزی سپی”). فۆڕمی بەڵگە تاکوو 15 ڕۆژ یاسایی و کارپێکراوە. تکایە ئاگادار بە لەبەردەمی مەترسی دەرکردندا دەبیت ئەگەر داواکاری پەنابەرییت پێشکەش نەکەیت لەم حاڵەتانەی کە لەسەرەوە ئاماژەیان پێکرا. – ناونیشانی شوێنی مانەوەت تۆمار بکە. ئەگەر بڕیارت داوە بنکەی وەرگرتن بەجێ بێڵیت و یان دەتهەوێ ناونیشانی دانیشتنی هەنووکەییت بگۆریت، تکایە ئاگادار بە لەبەردەمی دەرکردن دایت ئەگەر بە شێوەیەکی گونجاو ئەمە نەکەیت. ڕۆیشتن لە ناونیشانییە ئێستاکەدا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەبێ ئاگادارکردنەوە وەک ڕۆیشتنەدەر لە قۆناغی پەنابەری دێتە ئەژمار- ڕۆیشتنەدەری لە بنکەی پێشوازی بێ ئاگادارکردنەوە دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی نیشتەجێبوونت. – ئەگەر دەربکرێیت لەوانەیە بکەویتە ژێر چاودێری (دەستبەسەری) لە (ناوەندێکی داخراودا). – سنووردارکردنی هاتوچۆ یان خود جوڵە دەکرێ بە سنووردارکردنی هاتوچۆکە لە ناوچەیەکی تەسک دەسنیشان کرێت. – خەتەر مەکە بۆئەوەی ببیت بە قاجاخچی یان بازرگانی قاچاخکردنی مرۆڤ. سزای ئەم جۆرە تاوانانە لەوانەیە ببێتە هۆی زۆرترین سزای زیندانی – ئەگەر تۆ قەرزداریت و ناتوانیت پارەکە بدەیەوە، ئەوا مەترسییەکی گەورە هەیە بۆ ئەوەی ببێت بە قوربانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە. – تۆ بەرپرسیاری لە تاوانباری، بەبێ گوێدان بەوە کە ئاخۆ بەڵگەنامەت هەیە یان نا. خەتەر مەکە بۆ تاوانێک دەستگیر بگرێیت یان سزا بدرێیت. -تێپەڕینی نایاسایی لە سنووریش پێشێلکردنی یاسایە و دەکەویتە بەر دەم مەترسی گەڕاندنەوە بۆ ئەو وڵاتەی لەوێوە هاتوویت، یان ئەگەر هەوڵ بدەیت بە شێوەی نایاسایی بڕۆیە دەرەوە، دەگەڕێندرێیەوە بۆ BiH. – سواڵکردن یان ئیشی نایاسایی تاوانە و لە مەترسی ئەوەدایت سزا بدرێیت بۆ ئەم جۆرە ئیشە نایاسایانە. -تکایە ڕێز بگرە لە بڕیارەکانی دەسەڵاتداران و بۆ وەدیهاتنی مافەکانت ڕێگەی یاسایی بگرە بەر.