دەمهەوێ داواکاری پەنابەری پێشکەش بکەم

تۆ دەتوانی داوای پەنابەری بکەیت لە هەر خاڵێکی پەڕینەوە لە سەرسنوور (پۆلیسی سنوور) یان لە کەمپی پێشوازی Božaj (ناونیشان: Božaj bb) و Spuz (ناونیشان: Spuž bb).

داواکاری پەنابەری- پارێزەرێکم پێویستە

دەسەڵاتداری ویلایەتی/ ڕێکخراوەناونیشانتەلەفۆنئامادەبوون لە کەمپبواری پیشە
بنکەی پراڤانیJovana Tomasevica 31/6, پۆدگۆریتسا+382 202 309 13یارمەتی یاسایی بێبەرامبەر
CIVIC ALLIANCEStudentska ulica 21A, Podgorica38220513687+بەڵێیارمەتی یاسایی بێبەرامبەر

پڕۆسەی پەنابەری لەگەڵ دەربڕینی مەبەست لە داواکاری پەنابەری دەست پێدەکات، کە بەواتای دابەشکردنی داتای تاکەکسیتە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی پەیوەندیداری ناو وڵاتەکە. لەم قۆناغەدا، دەسەڵاتدارانی نیشتیمانی زانیاری پەیوەست بە یارمەتی نیشتەجێبوون/خۆراک/جلوبەرگ یان پاڵپشتی پزیشکی پێشکەش دەکەن. مۆڵەتی ناردنی داواکاری پەنابەری دەنووسرێت لە ئەو فۆڕمی دۆکیۆمنت/بەڵگەیە کە داواکار لە یەکەم قۆناغەدا دەیدرێتێ. پێشکەشکردنی داواکاری پەنابەری دەبێ لە ماوەی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت و لە ماوەی پڕۆسەکەدا، لە لایەن دەسەڵاتداری پەیوەستەوە وتووێژێک دەکرێت. ئەو زانیاریانەی لە ماوەی وتووێژەکەدا هاوبەش دەکرێن دەکرێ لە ماوەی پڕۆسەکەدا بۆ دوا بڕیار یەکلاکەرەوە بن. بۆ هەر چەشنە گومان/دڵنیانەبوون تکایە داوای یارمەتی یاسایی بێبەرامبەر بکە.