ئەگەر بە شێوەی نایاسایی لە وڵاتێکی، چاوەڕوانی چی دەکەیت؟

– دەربڕینی مەبەست بۆ داواکاری مافی پەنابەری، بە دوایدا دەرچوونی فۆرمی بەڵگە (“کاغەزی پۆلیس”، “کاغەزی سپی”) دێت. فۆڕمی بەڵگە تاکوو 15 ڕۆژ یاسایی و کارپێکراوە. تکایە ئاگادار بە لەبەردەمی مەترسی دەرکردندا دەبیت ئەگەر داواکاری پەنابەرییت پێشکەش نەکەیت لەم حاڵەتانەی کە لەسەرەوە ئاماژەیان پێکرا. ناونیشانی شوێنی دانیشتنت تۆمار بکە. ئەگەر بڕیارت داوە بنکەکە بەجێ بێڵیت و یان دەتهەوێ ناونیشانی دانیشتنی هەنووکەییت بگۆریت، تکایە ئاگادار بە لەبەردەمی دەرکردن دایت ئەگەر بە شێوەیەکی گونجاو ئەمە نەکەیت. ڕۆیشتن لەم ناونیشانە هەنووکەییە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەبێ ئاگادارکردنەوە وەک ڕۆیشتنەدەر لە قۆناغی پەنابەری دێتە ئەژمار – ڕۆیشتنەدەری بێ ئاگادارکردنەوە لە بنکەی پێشوازی نیشتەجێبوونت هەڵدەوەشێنێتەوە – ئەگەر دەربکرێیت لەوانەیە دەستبەسەر بکرێیت- خەتەر مەکە بۆئەوەی ببیت بە قاچاخچی یان بازرگانی مرۆڤ. سزای ئەم جۆرە تاوانانە لەوانەیە ببێتە هۆی زۆرترین سزای زیندانی – ئەگەر تۆ قەرزداریت و ناتوانیت پارەکە بدەیەوە، ئەوا مەترسییەکی گەورە هەیە بۆ ئەوەی ببێت بە قوربانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە. خەتەر مەکە بۆ تاوانێک دەستگیر بگرێیت یان سزا بدرێیت. -تێپەڕینی نایاسایی لە سنووریش پێشێلکردنی یاسایە و دەکەویە بەر دەمی مەترسی گەڕاندنەوە بۆ ئەو وڵاتەی لەوێوە هاتوویت، یان ئەگەر هەوڵ بدەیت بە شێوەی نایاسایی بڕۆیە دەرەوە، دەگەڕێندرێیەوە مۆنتینگرۆ. – سواڵکردن یان ئیشی نایاسایی تاوانە و لە مەترسی ئەوەدایت سزا بدرێیت بۆ هەر ئیشێکی نایاسایی. -تکایە ڕێز بگرە لە بڕیارەکانی دەسەڵاتداران و بۆ وەدیهاتنی مافەکانت ڕێگەی یاسایی بگرە بەر.