دەمهەوێ داواکاری پەنابەری پێشکەش بکەم

دەسەڵاتداری ویلایەتی/ ڕێکخراوەناونیشان
پۆلیسی سنوورلە هەر شوێنێکی سنووری پەڕێنەوە یان هەر بنکەیەکی پۆلیس

داواکاری پەنابەری

بۆ هەموو ڕوونکردنەوەکانی شێوازی پەنابەری سەردانی پلاتفۆڕمی کۆمیساریای پەنابەران و کۆچبەرانی کۆماری سربیا (KIRS) بکەwww.asylum.rs لە کاتی کۆنتڕۆڵکردنی سنووردا لەکاتی چوونە ناو کۆماری سربیا یان لەسەر خاکی کۆماری سربیا، ڕەنگە کەسێکی بیانی بەر لە ئەفسەرێکی پۆلیسی ڕێپێدراوی وەزارەتی ناوخۆ (MoI) بە قسە یان بە نووسراو، مەبەستی خۆی بۆ داواکاری پەنابەری باس بکات. بە شێوەیەکی تایبەت، هاووڵاتی بیانی لەوانەیە بۆ داواکردنی مافی پەنابەری لە بنکەی پەنابەری، لە بنکەیەکی تر کە بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەران دیاری کراوە، هەروەها لە پەناگەی کەسانی بیانی مەبەستی خۆی دەرببڕێت. ئەو هاووڵاتیە بیانیەی کە مەبەستی خۆی دەربڕیوە بۆ داواکردنی مافی پەنابەری یەکسەر دوای دەربڕینی مەبەست ناوی تۆمار دەکرێت و دەنێردرێتە بنکەیەکی پەنابەری یان چەند بنکەیەکی تری دیاریکراو بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەران کە دەبێت لەماوەی 72 کاتژمێر دوای دەرچوونی پشتڕاستکردنەوەی تۆمارەکە ڕاپۆرت بکەن. ئەفسەرێکی پۆلیسی ڕێگەپێدراو بۆ تۆمارکردن بۆ هاووڵاتی بیانی ڕەسم دەگرێت و پەنجەمۆر تۆمار دەکات. منداڵی کەمتەمەن نابێ پەنەجەمۆری وەرناگیرێت بۆ ئەوانەی کە بەدڵنیاییەوە یان بەبێ گومان دەکرێ دەستنیشان بکەیت تەمەنیان خوارووی 14 ساڵانە. هاووڵاتی بیانی کە پاسپۆرت، ناسنامەی (ID) یان بەڵگەنامەیەکی تری ناسنامە، مۆڵەتی نیشتەجێبوون، ڤیزە، بڕوانامەی لەدایکبوون، کارتی سەفەر، یان بەڵگەنامەیەکی تری پەیوەندیدار بە شێوازی پەنابەری هەیە، ناچارە لەکاتی ناو تۆمارکردندا پێشکەشیان بکات. ئەفسەری پۆلیسی ڕێگەپێدراوی وەزارەتی ناوخۆ (MUP) پشتڕاستکردنەوەی تۆماری ئەو هاووڵاتیە بیانییە دەر دەکات کە مەبەستی پێشکەش کردنی داواکاری پەنابەری دەربڕیوە (لەمە بەدواوە: پشتڕاستکردنەوەی تۆمارکردن). لەکاتی پەسەندکردنی هاووڵاتییەکی بیانی کە پشتڕاستکردنەوەی تۆمارکردنی لە بنکەیەکی پەنابەری یان شوێنەکانی تری لەبەرچاوگیراو بۆ نیشتەجێکردنی پەنابەران دەرکراوە، کۆمیساریای پەنابەران و کۆچبەران (KIRS) پەسەندکردنی وەرگرتن لە تۆمارەکەدا پشتڕاست دەکاتەوە.[1]


[1]یاسای پەنابەری و پاراستنی کاتی، “ڕۆژنامەی فەرمی RS”، ژمارە. 24/2018) – لینک