ئەگەر بە شێوەی نایاسایی لە وڵاتێکی، چاوەڕوانی چی دەکەیت؟

کاتی گەشت یان نیشتەجێبوونی نایاسایی لە کۆماری سربیا، لەوانەیە بەرەوڕووی ئەم 9 مەترسییە باوە ببیەوە. ئەم مەترسیانە لەوانەیە پاش ئەوەی لەم وڵاتە ڕۆیشتییە دەرەوە هەر بەردەوام بن: – خزمەتگوزاری بازرگانەکانی مرۆڤ بەکار مەهێنە – ئەگەر تۆ، باوان یان خزموکەسی تۆ بۆ گەشتەکەیان پارە بدەن و/یان پەیوەندیتان کردووە بە بازرگانی مرۆڤەوە بۆئەوەی گەشتەکەت بۆ جێبەجێ بکات، لەوانەیە نەتوانیت ئەو پارەیە بدەیەوە یان لەوانەیە زیاتر قەرز بکەیت. ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی لەدەستدانی دارایی و قەرز و ببێتە قوربانی چەوسانەوە یان خراپ بەکارهێنانی لەلایەن قاچاخچیەکانەوە. بارودۆخی گەشت کە لەلایەن قاچاخچیەکانەوە دابین کراوە هەمیشە مەترسیدارە بۆ سەلامەتیت و تەندروستیت و تەندروستی ئەو کەسانەی کە لەگەڵی سەفەر دەکەیت و لەوانەیە بارودۆخی تەندروستی کەسێک بخاتە مەترسییەوە و ببێتە هۆی مردن. پڕۆسە یاساییەکان بەکار بێنە بۆ تێپەڕاندنی سنووری ویلایەت و پەیوەندی بکە بە نزیکترین بنکەی پۆلیس یان ئەفسەری پۆلیسی سنوور ئەگەر هەست بە هەڕەشە دەکەیت. – بەشداری لەقاچاخبردنی کۆچبەرانی تر مەکە – ئەو کەسەی ڕێگە بەکەسانی تر دەدات بەنایاسایی لە سنووری کۆماری سربیا بپەڕنەوە یان بەنایاسایی بمێننەوە یان بەنایاسایی هاتوچۆ دەکات لەڕێگەی سربیاوە دەتوانرێت سزای یەک بۆ هەشت ساڵ زیندانی بەسەردا بسەپێنرێت [1] – بە نایاسایی لە سنوور مەپەڕێوە– سنووربەزاندنی نایاسایی پێشێلکردنی یاساکانی کۆماری سربیایە. ئەگەر بپەڕێیەوە یان هەوڵ بدەیت سنووری دەوڵەتی کۆماری سربیا ببەزێنیت لە دەرەوەی سنوورێکی فەرمی، یان بە بێ بەڵگەنامەی گەشتی یاسایی یان بەڵگەنامەیەکی تری یاسایی بۆ بەزاندنی سنوورەکە، لەوانەیە لە 10,000 بۆ 100,000 دینار غەرامە بکەیت یان هەتا 30 ڕۆژ زیندانی بکرێیت. [2] ئەگەر هەرکە هاتیە ناو کۆماری سربیاوە، نیازی خۆت دەربریت بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی بەبێ دواخستن یان ڕوونکردنەوەیەکی ڕەوا بۆ چوونەژوورەوەی نایاسایی یان مانەوەت پێشکەش بکەیت، ئەوا بۆ چوونەژوورەوەی نایاسایی یان مانەوەت لە کۆماری سربیا غەرامە و زیندانی ناکرێیت [3]پڕۆسەی یاسایی بەکاربهێنە بۆ پەڕینەوە لە سنووری دەوڵەت و پەیوەندی بکە بە نزیکترین بنکەی پۆلیس یان ئەفسەری پۆلیسی سنوور ئەگەر هەست بە هەڕەشە دەکەیت.-خراپ بەکارهێنانیشێوازی پەنابەری – دەربڕینی مەبەستی پەنابەری لەگەڵ دەرکردنی فۆرمی پشتڕاستکردنەوەیە. مۆڵەتی ڕەوایی پشتڕاستکردنەوەکە 15 ڕۆژە و پاش ئەوە ئەو کەسە دەبێ داواکاری پەنابەری پێشکەش بکات. وا دادەنرێت کە شێوازی پەنابەری دەست پێکراوە بە ناردنی فۆرمی داواکاری پەنابەری بۆ نوسینگەی پەنابەری. کەسێک کە مەبەستی خۆی دەربڕیوە بۆ داواکردنی مافی پەنابەری، دەبێ دەستبەجێ دوای دەربڕینی مەبەستی خۆی تۆمار بکرێت و بنێردرێتە لای بنکەیەکی پەنابەری یان بنکەیەکی تری دیاریکراو بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی پەنابەران و دەبێ لە ماوەی 72 کاتژمێردا لە کاتی دەرچوونی پشتڕاستکردنەوەی تۆمارەکە ڕاپۆرتی خۆی ڕابگەیێنێت.[4] ئەگەر کەسێک لە ماوەی 72 کاتژمێر دوای تۆمارکردن و بەبێ پاساو ڕاپۆرت پێشکەشی بنکەی پەنابەری یان بنکە دیاریکراوەکانی تری نیشتەجێبوونی پەنابەران نەکات، ئەوا ڕەنگە ئەو کەسە بەپێی ڕێنماییەکانی باری یاسایی بیانی لە کۆماری سربیا سزا بدرێت.[5] – خراپ بەکارهێنانی پرۆسەی تۆمارکردن– ناونیشانی نیشتەجێبوونت تۆمار بکە. ئەگەر بڕیات داوە لە بنکەکە بڕۆیە دەرەوە یان ناونیشانی هەنووکەییت دەگۆڕیت، دەبێ وەزارەتی ناوخۆ (MOI) یان دایرەی پەنابەری ئاگادار کەیەوە. – وریا بە نەبیت بە قوربانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ – ئەگەر قەرزداریت و ناتوانیت ئەو پارەیە بدەیەوە، لەوانەیە ببیت بە قوربانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ. بەڵگەی گەشتەکەت مەدە بە کەسی تر و وریای ئاسایشی خۆت بە. – توندوتیژی زارەکی و جەستەیی و ڕەگەزی – کۆچبەرانی نایاسایی لە مەترسی زۆردان بۆ ئەزموونکردنی جۆرێک لە توندوتیژی زارەکی (سوکایەتی و هەڕەشە و هتد)، توندوتیژی جەستەیی، هەروەها توندوتیژی جێندەری و ڕەگەزی. ئەگەر هەستت کرد لە مەترسی دای، پەیوەندی بکە بە نزیکترین بنکەی پۆلیسەوە. ئەگەر لە بنکەی پێشوازی یان پەنابەریت، پەیوەندی بکە بە نوێنەری ڕێکخراوەیەکی حکومی یان ناحکومی کە لەوێیە. – بەتاڵانبردن یان ڕفاندن – ئەگەر بە شێوەی نایاسایی گەشت دەکەیت، لەوانەیە لە ماوەی گەشتەکەدا بەپێچەوانەی حەز و ویستی خۆت تاڵان بکرێیت یان بەدیل بگیرترێیت. ئەگەر هەستت کرد لە مەترسی دای، پەیوەندی بکە بە نزیکترین بنکەی پۆلیسەوە. -کۆستی دەروونی و ئەزموونە هەڕەشەلێکەرەکانی ژیان – ئەگەر بە شێوەی نایاسایی گەشت دەکەیت، لەوانەیە بەرەوڕووی بارودۆخی هەڕەشەلێکەری ژیان بیتەوە لە لایەن ئەو کەسانەی لەسەر ڕێگا تووشیان دەبیت، کەش و هەوای ناخۆش (سەرما یان گەرمای زۆر) یان ئاژەڵە کێوییەکان. لەوانەیە مردن یان بزربوونی یەکێک لە ئەندامانی گرووپەکە بە چاوی خۆت ببینیت. ئەگەر هەستت کرد لە مەترسی دای، پەیوەندی بکە بە نزیکترین بنکەی پۆلیسەوە.


[1] ڕێسای ڕەفتاری تاوانبارانە, (“ڕۆژنامەی فەرمی RS”, ژمارە. 85/2005, 88/2005 – هەموارکراوی., 107/2005 – هەموارکراوی., 72/2009, 111/2009, 121/2012, 104/2013, 108/2014, 94/2016 و 35/2019) – لینک
[2] یاسای کۆنتڕۆڵی سنوور, (“ڕۆژنامەی فەرمی RS”, ژمارە 24/2018) – لینک
[3] یاسا بۆ پەنابەری و پشتگیری کاتی, (“ڕۆژنامەی فەرمی RS”, ژمارە. 24/2018) – لینک
[4] لە هەمان سەرچاوە
[5] لە هەمان سەرچاوە